ئه‌و قایشه‌ی له‌سه‌ر شانی چاكه‌ته‌كه‌ت هه‌یه‌ بۆچی به‌كار دێت؟


چاكه‌ت و قه‌مسه‌ڵه‌ی زستانه‌، زۆربه‌یان له‌سه‌ر شانه‌كانیان قایشێك بوونی هه‌یه‌ كه‌ به‌ قۆپچه‌وه‌ ده‌به‌سترێت، هیچ كه‌سێكیش له‌ هۆكاری بوونی ئه‌و قایشه‌ له‌وێدا زانیاری نه‌بووه‌.

زۆربه‌مان وامان زانیوه‌ ئه‌و قایشه‌ ته‌نیا بۆ جوانی له‌سه‌ر چاكه‌ته‌كان داده‌نرێت، تا دیمه‌نێكی جیاواز و مۆدێرن به‌ ستایلی جله‌كه‌ ببه‌خشێت، كه‌چی له‌ ڕاستیدا بۆ شتێكی گرنگ و پێویست دروست كراوه‌ و هه‌موومان كارمان پێی ده‌بێت.

هه‌ژمارێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ ناوی فرانشیسكا هۆرزبێرگ بڵاوی كرده‌وه‌ و گوتی: ماوه‌ی 18 ساڵه‌ ئه‌م قایشه‌ له‌ مێشكمدا بووه‌ به‌ پرسیار و نه‌مزانیوه‌ بۆچی دروست كراوه‌، به‌ڵام ئێسته‌ بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و قایشه‌ بۆ به‌ستنی قایشی جانتا دروست كراوه‌، تا له‌ ڕه‌شه‌بای زستاندا جانتاكان له‌ شانمانه‌وه‌ نه‌كه‌ون.

ئه‌م تویته‌ی فرانشیسكا به‌ جۆرێك ده‌نگی دایه‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌واوی هه‌ژماره‌كانی تۆڕه‌كانی ئینستاگرام و فه‌یسبووكوش بڵاو كرایه‌وه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستخۆشییان لێی كرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكیش كه‌ ماڵپه‌ڕی سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ته‌واوی ڕاستییه‌ و قایشی سه‌ر چاكه‌ته‌كانی زستانه‌ بۆ به‌ستنی جانتا دروست كراون و ژنان و پیاوان ده‌توانن سوودی لێ ببینن.


وشە - ڕێناس شابان


PM:03:23:05/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 954 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌