دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌موو سێى تشرینى دووه‌م، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به ئاماده‌بوونى هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران ئه‌وه ئاشكرا كرا، كه کاری وێنەگرتنی فیلمی پەیکەری دڵ دەست پێ ده‌کات، کە بەرهەمێکی نوێیە و بیرۆکەی عەبدولغەفار عەبدوڵایە، هونەرمەند و سینەماکارى ناودارى كورد شوان عەتووف کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن، ئێسته به پێى زانیارییه‌كان كه دزه‌ى كردووه ئه‌م كاره كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له پێگه‌یه‌كى نافه‌رمى هونه‌رى بڵاو بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى شوان عه‌تووف كه له‌ساتى كاركردنه‌كه‌دا بووه و خه‌وى لێ كه‌وتووه له زۆر ماندوو بووندا و هیلاكى له‌گه‌ڵ ستافى وێنه‌گرتنه‌كه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه بڵاو كراوه‌ته‌وه تێدا هاتووه، "شوان عەتووف، گەورە سینەماکاری کوردستان، ماندووە لەکاتی بەرهەم هێنانی فیلمەکەی هەڵوێست، بەپێی هەندێک زانیاری سەرەتایی ئەم ماندووبوونەی شوان بەفیرۆ دەروات چۆن دەوترێ ناتەزیمەیەکی زۆر هەیە لەکاتی وێنەگرتن".
كه‌سێك به‌ناوى ئاریان كه هه‌وادارێكى شوان عه‌تووفه بۆ ڕه‌خنه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ڵوێست كردووه و نووسیویه‌تى: "جا هه‌ڵوێست گورانیبَیژه یا ئه‌كته‌ره یا موهه‌ندسه ئاوار بۆ خوم سه‌ر له مروڤیش ئه‌شیوینن".
پێشتر هه‌ڵوێست محه‌مه له كاتى بڵاوکردنەوەی کلیپی "عەشق" کە یەکێك بوو لە تراکەکانی ئەلبوومی 700 دیناری عێراقی، بەشداریکردن و بەرهەمهێنانی فیلمێکی سینەمایی ڕاگەیاند و گوتى، "دڵنیام ئەم فیلمە ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە سینەمای کوردی‌دا هەبووە".
چیرۆکی فیلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات، زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە کە لەلایەن (زیاد ئەسعەد)ەوە نوسراون و میلۆدییان بۆ دانراوە، فیلمەکە بەرھەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە، ئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکەدا ڕۆڵدەبینن هەموویان ئەکتەرە دیار و بەناوبانگەکانی کوردستانن، سیناریۆی فیلمەکە لە وڵاتی ئێران نوسراوە.