گۆرانیبێژی لاو میران نوێترین کلیپی بەناوی "بمدوێنە" لە چەناڵی تایبه‌تى خۆی لە یووتیوب بڵاو کردەوە و ده‌نگدانه‌وه‌ى باشى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
میران عەلی لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕای گەیاندووه، بەرهەمە نوێیەکەی "بمدوێنە" نوێترین کلیپیه‌تى، له هۆنراوەی ئیسماعیل ساڵحە و خۆی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن سیامەک فەقێزادەوە بۆ بە ئەنجام گەیەنراوە، دەرهێنانی ئەحمەد ڕەمەزانە، لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کاری تۆمارکردنی دەنگی بۆ کراوە.
میران له‌دایكبووی ساڵی 1995ی شاری سلێمانییه و سه‌ره‌تا له ڕێی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگه‌وه ده‌ركه‌وتووه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و گۆرانییه، خاوه‌ن یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانییه.