بۆ ئه‌وه‌ى كه دڵێكى ته‌ندروستت هه‌بێت ئه‌وا پێویسته خوێنبه‌ره‌كانت ته‌ندروست بن، خوێنبه‌ره‌كان به‌رپرسن بۆ هه‌ڵگرتنى خوێنى دروست بۆ شانه‌كان، ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ره‌كانت پاك نه‌بن ئه‌و زۆر گرفتى ته‌ندروستى له له‌شدا رووده‌دات، رێگه له رۆشتنى خوێن ده‌گرێت، برێكى زۆر چه‌ورى و كۆڵیسترۆڵ، پاشه‌رۆى خانه‌یى، كالیسۆم كۆ ده‌كاته‌وه.
باشترین رێگا بۆ پاكردنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه خۆراكى دروست بخۆیت، ئه‌مانه‌یش هه‌ندێكن له‌و خۆراكانه‌ى كه خوێنبه‌ره‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م: سیر، زیادكردنى سیر له ژه‌مه‌خۆراكیه‌كاندا یه‌كێكه له ئاسانترین ئه‌و رێگایانه‌ى كه بۆ پاكردنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به‌پێێ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌كارهێنانى ئاسایى سیر ده‌توانێت رێگه له پته‌وبوونى شاخوێنبه‌ره‌كان بگرێت، هه‌روه‌ها كۆڵیسترۆڵى خراپ له‌ناو ده‌بات و زۆر باشه بۆ دڵ به‌تایبه‌تى له كه‌سه به‌ته‌مه‌نكاندا دڵ به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م: هه‌نار، یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروست ى خوێنبه‌ره‌كان به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى كه‌له ساڵى 2005 ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن په‌یمانگایى نه‌ته‌وه‌یى زانسته‌وه ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه ئه‌م میوه‌یه برێكى زۆر پۆلیپهه‌نۆلسى تێدایه له‌گه‌ڵ ڤیتامین سى و دژه‌ئۆكسید. هه‌روه‌ها یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسیدى ئازۆتى ده‌دات كه خوێنبه‌ره‌كان به‌كراوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر خوێن بروات.
سێیه‌م: ماسى سه‌له‌موون، برێكى زۆر چه‌ورى دروستى تێدایه وه‌ك ئۆمێگا3، ترشى ئه‌یكۆساپه‌نتانۆیك (EPA) و ترشى دۆكۆساهه‌كسانۆیك(DHA) ئه‌م جۆره ترشانه باشن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆڵى خراپ وه مه‌ترسیه‌كانى هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه له خوێنبه‌ره‌كاندا.
چواره‌م: زه‌رده‌چه‌وه، یه‌كێكى تره له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێنرێت، زه‌رده‌چه‌وه به‌هاراتێكه ده‌توانرێ له خۆراكه‌كانى رۆژانه‌دا زیاد بكرێت ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆركۆمین كه ئاوێته‌یه‌كى دروسته و چه‌ندان سوودى گرنگى هه‌یه وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن و زیانه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن.
پێنجه‌م: زه‌یتى زه‌یتون، له‌كاتى كرینى زه‌یتى زه‌یتوندا دڵنیا ببه‌وه له‌وه‌یى كه زه‌یته‌كه ته‌واو سروشتى بێت، چونكه زۆر باشه بۆ دڵ زه‌یتى زه‌یتوون برێكى زۆر دژه‌ئۆكسیدى تێدایه كه دڵ به‌دروستى ده‌هێڵێته‌وه و ئاستى كۆڵیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه وه ئاستى كۆڵیسترۆڵى باش زیاد ده‌كات ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رێگه له گیرانى خوێنبه‌ره‌كان بگرێت و رۆشتنى خوێن ئاسانتر بكات.