كازیوه عومه‌ر كه دانیشتووی شارۆكه‌ی ڕانیه‌یه و له منداڵییه‌وه هونه‌ر یه‌كێك بووه له خولیاكانی، ئێسته وه‌ك گۆرانیبێژ و بههرهمهندێكی ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتووه و له زیاتر له 16 چالاكی هونه‌ریی جۆراوجۆردا به‌شداری كردووه. ئه‌و له دیدارێكی "وشه"دا باس له چالاكییه‌كانی ده‌كات.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكت بۆ كاری هونه‌ری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه خۆی ده‌بینێته‌وه له گۆرانیگوتن و وێنه‌كێشان.
ئایا ئه‌كادیمیبوون پێویسته بۆ بوون به هونه‌رمه‌ند؟
نه‌خێر بۆ بوون به هونه‌رمه‌ند ته‌نیا حه‌ز و خولیا و به‌هره‌داری و توانای هونه‌رمه‌نده‌كه پێویسته، له سه‌ره‌تاشدا من به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی دهرنهكهوتم، ته‌نیا وه‌ك به‌هره‌مه‌ندێك و گۆرانیبێژێك له ماوه‌ی ساڵێكدا له زیاتر له 16 چالاكیی هونه‌ریدا به‌شداریم كردووه كه پێك هاتوون له گۆرانی، رێكلام و گۆرانی تایبه‌ت به منداڵان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین.
چۆن هونه‌ری گۆرانیگوتن و وێنه‌كێشانت تێكه‌ڵ كردووه؟
بواره‌كانی هونه‌ر هه‌موو پێوه‌ستن به یه‌كتره‌وه, له كاتێكدا خه‌ریكم تابلۆیه‌ك ده‌كێشم، گوێ له موزیكێكی ئارام ده‌گرم، كاتێكیش گۆرانی ده‌ڵێم ده‌چمه دنیای تایبه‌تی خۆمه‌وه. هه‌موو هونهرێكم خۆش ده‌وێت و جیاكاری ناكه‌م له نێوانیاندا.
هونه‌ر چ مانایه‌كی هه‌یه لای تۆ؟
به‌لای منه‌وه هونه‌ر به‌گشتی ره‌نگپێده‌ره‌وه‌ی ژیان و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بتوانن به‌هونه‌ر ژیانیان جوانتر بنه‌خشێنن.
تا ئێسته خاوه‌نی به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆتی؟
خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی گۆرانیی تۆماركراوم، بۆ گۆرانی و كلیپێكیش له‌گه‌ڵ براكه‌م به‌یه‌كه‌وه كارمان له‌سه‌ر كردووه. تێكست و ئاواز و موزیك هی براكه‌م هیدایه‌ت عومه‌ره.
به‌رهه‌مه‌كانت به چ ستایلێك هه‌ڵبژاردووه؟
هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه‌كانم به‌پێی ئه‌و چالاكییانه‌ی به‌شدارییان تێدا ده‌كه‌م ده‌گۆڕێت، كلیپه‌كه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه به ناونیشانی "لاوی كورد" گۆرانییهكهشم باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات به ناوی "بێ گیان" كه بڵاوم كردووه‌ته‌وه.
په‌یامت چییه بۆ كچان و ژنان؟
به‌هیوام كچان و ژنانی كوردستان متمانه‌یان به‌خۆیان بێت و ده‌ست هه‌ڵگرن له شه‌رم و ئه‌و به‌ربه‌ستانه نه‌هێڵن كه بۆیان دروست كراون، چالاك بن و دیار بن له ناو كۆمه‌ڵگه.
كاری داهاتووت چییه؟
كاری داهاتووم تۆماركردنی گۆرانییه‌كی دوێته به‌ناوی "عه‌شق و خۆشه‌ویستی" كه به‌منزیكانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
وشه/ شادان به‌كر