وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی نه‌یه‌وێ خۆی له هانده‌ره‌كانی دوور بخاته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو گه‌رماوه‌كانیش شاشه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان بۆ داناون.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وێنه‌یه‌كی گه‌رماوی یانه‌ی سانتیاگۆ بربانیۆی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، چونكه له‌سه‌ر توالێته‌كانیش شاشه بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان دانراوه، ئه‌مه‌ش شتێكی نامۆیه.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید یه‌كه‌م یانه‌ش نییه كه به‌م شێوه‌یه دیزاینی ناو گه‌رماوه‌كانی كردبێت، پێشتریش یانه‌ی بوتاركی به‌و شێوه‌یه دیزاین كراوه و هه‌واداران زۆر ده‌ستخۆشییان له خاوه‌ن بیرۆكه‌كه كردووه.
شایانی باسه بڕیاره یانه‌ی سانتیاگۆ به‌منزیكانه نۆژه‌ن بكرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا دیزاینیشی بگۆڕێت و نوێ بكرێته‌وه، له‌م دیزاینه نوێیه‌دا جێی 81 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه كه به بڕی 650 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌رجی تێدا ده‌كرێت.