بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، گرتە ڤیدیۆی ژمارەیەك لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، ڕووداوەكان بێ هۆكار نین كە ڕوو دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی تشرینی دووەم، فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، گرتە ڤیدیۆیی كۆمەڵێك لە ڕووداوە ترسناكەكانی هەولێری بڵاو كردووەتەوە كە بە ئۆتۆمبێل ڕوویان داوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای كردووە، رووداوەكان هەمیشە بەهۆی سەرپێچییەكان ڕوو دەدەن، بۆیە ئێمە ئەو رووداوانەتان نیشان دەدەین تا ئێوەش هەڵەكانی ئەمانە دووبارە نەكەنەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە كاتێكدایە لەماوەی ڕابردوو چەندان ڕووداوی هاتوچۆی ترسناك ڕوویان داوە و چەندان هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و چەندان كەسیش كەمئەندام بوونە.