خولی كوردستان بە تۆپی مۆندیالی 2018ی رووسیا بەڕێوەدەچێت

:: PM:12:07:06/11/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا لە سەرجەم یارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولەكانی كوردستان یاریی بە تۆپی ئۆرجیناڵی مۆندیالی 2018ی رووسیا بكات.

سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند: بۆ لەمەودوا لە گەڕی پێنجەمی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان یارییەکان بە تۆپی مۆندیالی رووسیا بەرێوە دەچێت.

كانەبی هەروەها رایگەیاند: هیوادارم سەرجەم یانە و سەرپەرشتیاریی یاری و ناوبژیوانەکان پابەندبن و یارییەکان تەنیا بەم تۆپه بەرێوە ببەن، ئەمەیش بۆ ئەوەی ڕوویەکی جوانتری خولەکانی کوردستان پێشان بدەین.

جێی باسە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایاب و پلە یەكەكانی كوردستان تا ئێستا 3 گەڕ بەڕێوەچوون و بڕیاریشە رۆژانی پێنجشەم و هەینی یارییەكانی گەڕی چوارەم بەڕێوەبچن، یارییەكانی خولی نایابیش بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-

قۆناخی یەکەم ـ گەڕی چوارەم

رۆژی پێنج شەم 2018/11/08

ئاکرێ ـ هەندرێن

هەولێر ـ دەربەندیخان

پێشمەرگەی هەولێر ـ زێرەڤانی

رۆژی هەینی 2018/11/09

برایەتی ـ نەورۆز

شێروانە ـ دهۆک

زاخۆ ـ گازی باکوور

ئارارات ـ پێشمەرگەی سلێمانی






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م