كچه گۆرانیبێژی كورد یه‌ریڤان نووره‌دین دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی، كلیپه نوێیه‌كه‌ی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و كلیپه نوێیه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی دیار كوردۆ به"وشه"ی راگه‌یاند: "بێ وه‌فا" ناوی نوێترین كلیپی گۆرانیی یه‌ریڤان نووره‌دینی گۆرانیبێژه، كه له تێكستی شاعیر نزار ناشاد، موزیكی سیامه‌كی فه‌قێ زاده، وێنه‌گرتنی رێباز گه‌له‌ری و ده‌رهێنانی منه، له شاری سلێمانی كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه.
ئه‌و به‌رهه‌مه دووه‌م به‌رهه‌می گۆرانیبێژ یه‌ریڤانه، به‌شێوه‌ی جیاواز كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوه، ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه. ساڵی 2016 یه‌كه‌م كلیپی گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه له كاری هونه‌ری.
"یه‌ریڤان نووره‌دین" ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایك بووه، ئه‌ندامی گرووپی موزیكی لوڕی شاری سلێمانی بووه، وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوی ده‌ركردووه، سه‌ره‌تا به گۆرانییه‌ك له درامای "گه‌رده‌لوول" ناوی ده‌ركرد، تا ئێسته‌ش هه‌وادارانی وه‌ك یه‌كێك له ده‌نگخۆشترین گۆرانیبێژه نوێكانی ده‌بینن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی