به بڕیارێكی فه‌رمی، ڕێگری له ڕۆناڵدینهۆ كراوه گه‌شت بۆ وڵاتان بكات، چونكه بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی قه‌رزاره و ئێسته هیچ پاره‌یه‌كی پێ نییه، هه‌ژماری بانكه‌كه‌ی ته‌نیا حه‌وت دۆلاری تێدایه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، ڕۆناڵدینهۆی یاریزانی ناسراوی تۆپی پێی به‌ڕازیل، له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا سزا دراون و مافی ئه‌وه‌یان نییه گه‌شت بۆ هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌وه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی نایاساییان دروست كردووه، له به‌رانبه‌ریشدا، هه‌موو موڵك و سامانه‌كه‌یان به بارمته داوه، كه‌چی هێشتا نه‌یانتوانیوه قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه و ئێسته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قه‌رزارن.
ماوه‌ی چوار ساڵه ڕۆناڵدینهۆ و براكه‌ی له‌گه‌ڵ دادگه‌ی وڵات‌دا خه‌ریكی به‌جێگه‌یاندنی ڕێكاره یاساییه‌كانن، تا خۆیان له‌و قه‌رزه و كاره نایاساییه‌كه‌یان ده‌رباز بكه‌ن، كه‌چی تا ئێسته بۆیان چاره نه‌كراوه.
ژیانی ڕۆناڵدینهۆ به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تییه و هه‌رگیز سامانه‌كه‌ی بۆ هه‌ژماره‌كانی بانك ئاشكرا ناكات، دوا جاریش كه سه‌یری هه‌ژماره‌كه‌ی كراوه، ته‌نیا حه‌وت دۆلاری تێدا بووه، نازانرێت سامانه‌كه‌ی له ئێسته‌دا چه‌نده.
له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا سه‌ردانی دوو وڵاتی جیاوازی له ئه‌وروپا و ئه‌فریقا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌ناوبانگی نایك بۆ دروستكردنی به‌رهه‌مه وه‌رزشییه‌كان واژوو بكات، كه دانانی جووتێك كاله به ناوی ڕۆناڵدینهۆوه بوو.