له یه‌كێك له شاره‌كانی به‌ریتانیادا ئۆتۆمبێلێك نمایش كرا له جۆری "رۆڵس رۆیس" كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ و به نرخێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر فرۆشرا.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له ساڵی 1984 ئۆتۆمبێلی "رۆڵس رۆیس كۆرنیچی كۆنڤێرتیبڵ" له‌لایه‌ن گرووپێكی ملیاردێره‌وه به‌ناوی "ڕات پاك پاڵز" "Rat Pack Pals" كرایه به دیاری بۆ كه‌سێك به‌ناوی "فرانك سیناترا" به‌بۆنه‌ی بوونی كه‌سه‌كه بۆ 70 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی فرانك سیناترا له ساڵی 1998 دا مرد ئۆتۆمبێله‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
له‌سه‌ر وه‌سێتی "فرانك سیناترا" ئه‌م ئۆتۆمبێله كرا به دیاری بۆ دوو كه‌سی به‌ناوی "سامی ده‌یڤس و دین مارتن" به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بگاته 70 ساڵی ڕێك و له شاری "بیرمینیام" نمایش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌مه حه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م ئۆتۆمبێله كرا به‌دیاری بۆ ئه‌م دوو كه‌سه كه ئێسته به نرخی 105 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی له بیرمینیام ده‌یفرۆشن.
رۆڵس رۆیس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبناگه‌كانی به‌ریتانیا كه خاوه‌نی جوانترین و گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێله له مێژوودا كه ئه‌مه له سه‌ده 17یه‌مه‌وه هه‌ر ماوه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه رۆڵس رۆیس به كۆمپانیایه‌كی بێ ڕكابه‌ر دابنرێت.