مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی كه له‌سه‌ر دیزاینی كڵاو و جه‌سته‌ی ئاسنینی "IRON MAN" دروست كرا كه پێشووتر هیچ جۆره به‌رهه‌مێك له‌مشێوه‌یه دروست نه‌كراوه كه خاوه‌ن دیزاین و هێزێكی خه‌یاڵییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
foxnews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی "ئایرۆن مان" ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، چه‌ند ئه‌ندازیارێكی میكانیكی به‌ریتانی له كارێكی نوێیاندا هه‌ستان به دروست كردنی مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی كه هه‌مان دیزاینی جله‌كانی پاڵه‌وانی فیلمی سینه‌مایی "IRON MAN"ی هه‌یه.
ئه‌م ئه‌ندازیاره میكانیكیانه له‌م كاره‌یاندا داهێنانیان كردووه، چونكه پێشووتر ئه‌م جۆره ماتۆره نه‌بووه، هه‌روه‌ها دیزاینێكی یه‌كجار سه‌رنجڕاكێشیشی وه‌ك ئه‌م ماتۆڕه له هیچ مۆتۆرسكیلێكی تردا به‌كار نه‌هێنراوه به‌تایبه‌ت كه كاره‌باییش بێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه یه‌كه‌م مۆتۆرسكیلێكی كاره‌باییه كه خاوه‌ن دیزاینێكی سه‌رسووڕهێنه‌ربێت.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه بیرۆكه‌ی ئه‌م مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی له‌وه‌وه دروست بووه كه پێشووتر ئه‌م ئه‌ندازیارانه له‌گه‌ڵ تیمی فیلمی به‌ناوبانگی "The Avengers" كاریان كردووه و چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان له مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی له‌ناو فیلمه‌كه‌دا به‌كارهێناوه، به‌ڵام ڕاسته‌قینه نه‌بوون ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌م ئه‌ندازیارانه ئه‌م مۆتۆرسكیلێكی كاره‌بایی دروست بكه‌ن كه ئێسته به نرخی 120 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت.