له نووسراوێكى فه‌رمیدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق راى ده‌یگه‌ینێت كه ده‌رمانێكى كوشنده بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته هۆى مردنى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌كارى ده‌هێنن.
ناوه‌ندى هۆشیارى ده‌رمان سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق نووسراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا داواى قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌رمانى Ampiclox vial ده‌كات. له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، داوا له ته‌واوى كۆمپانیاكان ده‌كرێت ده‌ستاوده‌ستكردنى ئه‌و ده‌رمانه قه‌ده‌غه بكه‌ن، چونكه هه‌ندێك لێكه‌وته‌ى ته‌ندروستى له‌دواى به‌كارهێنانى هه‌یه كه ده‌بێته هۆى مردنى نه‌خۆشه‌كه".
پێگه‌ى
شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م ده‌رمانه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، سكاڵا له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هه‌بووه و ته‌نانه‌ت مردنیش به‌هۆى ده‌رمانه‌كه هه‌بووه. دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ى ئه‌م ده‌رمانه‌یان فرۆشتووه نافه‌رمى و سه‌رچاوه‌كه‌یان دیار نییه، بۆیه ده‌بێت به‌كارهێنانى قه‌دغه بكرێت و له ده‌رمانخانه‌كان كۆ بكرێته‌وه.
مانگانه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق وریایى له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رمانى خراپ و ترسناك ده‌دات، به‌گوێره‌ى هه‌ندێك راپۆرتى رۆژنامه‌وانى زۆرێك له به‌رپرسانى عێراق له پشت بازرگانیكردنن به ده‌رمانه و خاوه‌ن كۆمپانیاى ده‌رمانن.