به‌م خۆراكانه‌ به‌یانیان وزه‌ به‌جه‌سته‌ ببه‌خشه‌


به‌گشتی كاتێك به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت جه‌سته‌ت پێویسته‌ به‌ وزه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ت، بۆیه‌ پزیشكان چه‌ند خۆراكێكیان دیاری كردووه‌ كه‌ ده‌توانیت له‌ڕێی خواردنیانه‌وه‌ چالاكی و وزه‌ی جه‌سته‌ت زیاد بكه‌یت. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود ده‌كات كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وزه‌ی جه‌سته‌ باشه‌ له‌ به‌یانیاندا و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری خۆراكدا توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام خۆراكه‌ زۆر گرینگه‌ كه‌ له‌ به‌یانیاندا بخورێت و ببێته‌ وزه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ی ده‌یخوات بۆیه‌ لێره‌دا چه‌ند خۆراكێكی دیاری كردووه‌ كه‌ ئه‌م وزه‌یه‌ دابین ده‌كات له‌ به‌یانیاندا:

یه‌كه‌م – شووتی: یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ وزه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات له‌ به‌یانیاندا شووتییه‌، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌و ماده‌ ڕیشاڵه‌ی كه‌ لێی پێكهاتووه‌.

دووه‌م – باده‌م: بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامین B و ماده‌ خۆراكییه‌كان و پرۆتین له‌ناو باده‌مدا و خواردنی له‌ به‌یانیاندا هێزێكی یه‌كجار زۆر بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات و له‌لاوازی جه‌سته‌ ده‌تپارێزێت.

سێیه‌م – مۆز: میوه‌ی مۆزیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ "پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم و ڤیتامین B" بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌م به‌سووده‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش هه‌م به‌سووده‌ بۆ دابین كردنی وزه‌ له‌ به‌یانیاندا.

چواره‌م – خورما: به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی خورما به‌ ماده‌كانی "مه‌گنسیۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، زینك، كالیسیۆم و ئاسن" ئه‌مه‌ واده‌كات خورما سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت بۆ دابین كردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ وزه‌.

پێنجه‌م – هێلكه‌: وه‌ك ده‌زانین هێلكه‌یش زۆر گرینگه‌ كه‌ له‌ به‌یانیاندا بخورێت چونكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ دابین كردنی وزه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:06:57:06/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌