پێشه‌نگایه‌كى تایبه‌تى په‌یكه‌رسازى ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشەم حه‌وتى تشرینی دووەم، سه‌عات  3:30ی ئێواره‌ پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی پەیکەرساز شوان ڕەباتی، لە گەلەریی مۆزەخانەی سلێمانی بکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

هونەرمەندی پەیکەرساز شوان ڕەباتی لەو پڕۆژە هونەرییدا، بڕیاره‌ 28 کاری نوێی لە پێشانگایەکی تایبەتدا نمایش بکات.

جێى باسه‌ پێشانگاکە لەلایەن ناوەندی حەوت ڕەنگە و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری و لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، لە سلێمانی دەکرێتەوە.

به‌رهه‌كانى هونەرمەندی پەیکەرساز شوان ڕەباتی بە ئەندازەی جیاواز و تەكنیكی جیاوازتر كاری لەسەر دار كردووە، لەگەڵ بەکارهێنانی ماتریاڵی تری وەک فافۆن کە ئاوێتەی کارەکانی کردووە بەئەندازەی جیاواز.

هونەرمەندی شوان رەباتی، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، لە چەندان پێشانگای تایبەت و هاوبەش لەناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی نمایش کردووە.



وشە - محەمەد میران


PM:07:45:06/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌