دوێنی له پێنجی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 115 ئه‌كاونت ڕاگیراون.
ماڵپه‌ڕی "
cnbc" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌یسبووك كه هه‌ستاوه به ڕاگرتنی نزیكه‌ی 115 ئه‌كاونت كه هه‌م ئه‌كاونتانه بانگه‌شه‌یان ده‌كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای كێشه‌بوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌كاونتانه داواكاریان له‌و كه‌سانه ده‌كرد ده‌نگ بده‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی نین، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێبوون و زۆربه‌یان كاریگه‌ریان ده‌خرایه سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی كۆنگرێس ده‌كات كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه له‌ده‌ستدانی زۆرینه له هه‌ر یه‌كێك له دوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌یكاته سه‌رۆكێكی ناكام له دوو ساڵی داهاتوو فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی.
له‌به‌ر ئه‌مه چه‌ند ئه‌كاونتێك دانراون له فه‌یسبووك بۆ بانگه‌شه ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك ئه‌م ئه‌كاونتانه ڕابگرێت كه بریتین له 115 ئه‌كاونت و تایبه‌ت كراون به بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.