چۆن ده‌زانى ئاو لە جەستەتدا کەمە؟

:: PM:09:54:06/11/2018 ‌
جەستەی مرۆڤ لە75% لە ئاو پێک دێت، بەبێ ئەو ڕێژە زۆرەی ئاو مرۆڤ ناتوانێت بژی، هەر کاتێک ئاو و شلاوی جەستە زیاتر دەچێتە دەرەوە لەجیاتی بچێتە ژوورەوە دەبێتە هۆی کەمی ڕێژەی ئاو و دەبنە هۆی چەندان نەخۆشی.

بەم نیشانانەی خوارەوە بۆت دەردەکەوێت کە ئاو لە جەستەدا بە ڕێژەی پێویست نییە:

یەکەم: زوو زوو تووشبوون بە نەخۆشی پەتاو هەڵامەت بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری جەستەوە، کە دەکرێت لەڕێی کەمی خواردنەوەی ئاو و نەبوونی سیستەمێکی خۆراکی گونجاوەوە بێت.

دووەم:  وشکبوونەوەی لێو.
گەر لێوەکانت زووزوو وشک دەبنەوە و زۆرجار پێویستیت بە چەورکردنیان هەیە، ئەوا دەشێت نیشانەی ئەوە بێت ڕێژەی ئاوت کەمەو پێویستە ئاوی زیاتر بخۆیتەوە.

سێیەم: بۆنی ناخۆشی دەم.
وشکبوونەوەی دەم دەکرێت هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەمت بێت و ئەمەیش بەهۆی کەمی ڕێژەی ئاوەوەیە لە جەستەدا.

چوارەم: ڕەشبوونەوەی بەرچاو.
پێستی چواردەوری چاو زۆر نزیکە لەو ئێسکەی دەکەوێتە ژێریانەوە، بۆیە کاتێک ڕێژەی ئاو و شلاو کەم دەبێت وا دەکەن لوولەکانی خوێن زیاتر دەرکەون لەو ناوچانە و ئەو ڕەشبوونەوەیە دروست بکەن.

پێنجەم: حەزکردن لە خواردنی شیرین.
کاتێک جەستە هەستەکانی تینووبوون و برسیبوونی لێ تێک دەچێت، زۆربەی جار حەز لە خواردنی شیرین دەکەیت، بۆیە پێویستە لەم کاتانەدا بیری خۆت بێنیتەوە ڕێژەیەکی گونجاوی ئاو ڕۆژانە بخۆیت.

پزیشکەکان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر ئەوەی بەدیاریکراوی پێویستە ڕۆژانە چەند ئاو بخورێت، بەڵام بەگشتی پێویستە هەموو کەسێك ڕۆژانە هەشت پەرداخ ئاو، واتا بەنزیکەیی دوو لیتر بخواتەوە.


وشە/ محەمەد شابان



وشە - سه‌رخێڵ هاشم