بڕیاره سهعات 11ى سبەی چوارشەم حهوتى تشرینى دووهم له گەلەری هونەری جیهان، ڕێوڕەسمی پەردە لادانی کتێبی (هونەری نەخشاندن) ئهنجام بدرێت.
كتێبهكه لە بڵاوکراوەی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان بەڕێوە دەچێت و ئەم کتێبە لە نووسینی هونەرمەندی شێوەکار (سارا تەلایی) یە، كه به یەکەمین کتێبی فێرکاریەتی، کە بناغەیەکی گرینگە بۆ هونەری شێوەکاری دادهنرێت و بهگرنگهوه سهیرى بڵاو كردنهوهكهى كراوه.
لە پەراوێزی ئەم مەرسیمەدا پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بۆ بەرهەمەکانی قوتابیانی هەمان مامۆستا دەکرێتەوە، کە ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت.
پێش سێ هەزار ساڵ، مرۆڤ لە ئەشکەوتەکاندا لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان تابلۆ و نیگاری کێشاوە، مرۆڤ چالاکییەکانی ڕۆژانەی لەسەر دیوارەکان تۆمار و یاداشت کردووە. هەروەها ڕێوڕەسمی ڕاوکردن و ئاینی ڕەسم کردووە. تا ئێستە بە درێژایی هەزاران ساڵ، مرۆڤ ههندێك ئاکاری سەرەتای لەگەڵ خۆی لە سەرەتاوە تا ئێرە هێناوە، بەو پێیەی لە کام شوێن دانیشتووە و بۆ کوێ ڕۆیشتووە و لە هەر چەرخێک بووە.