ئەم خۆراكانە تووشی شێرپەنجەت دەكەن

:: PM:11:05:06/11/2018 ‌

لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لەلایەن رێخراوەكانی تەندروستی و توێژینەوە زانستییەكانەوە چەندان خۆراك و خواردنەوە دیاری كراون وەك هۆكارگەلێك بۆ زیادكردنی مەترسی تووشبوون بە جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە.

لە خوارەوەدا ئاماژە بەو خۆراك و خواردنەوانە دەكەین كە لە توانایاندا هەیە ببنە هۆی شێرپەنجە:

یەكەم، خواردنەوە كحولییەكان، لەلایەن كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكایی و پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی خواردنەوە كحولییەكان پێوەند كراوە بە چەندان جۆری جیاوازی شێرپەنجە، لەوانە شێرپەنجەی جگەر و سورێنچك.

دووەم/ خواردنی لە قوتوونراو، ئەو خواردنانەی بە رێگە میكانیكی و كیمیاییەكاندا رۆیشتوون و مادەی كیمیاییان بۆ بەكارهاتووە تا بپارێزرێن و بەسەر نەچن.

سێیەم/ خواردنی گۆشتی سوور، هەرچەندە بەڵگە پزیشیكییەكان هێشتا كەمن، بەڵام توێژینەوەی رێكخراوێكی تەندروستی جیهانی دەریخستووە كە دەكرێت گوشتی سوور هۆكاری شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە بێت.

چوارەم/ بە مەقەڵی برژاندن، هەندێك رێگەی دیاریكراوی ئامادەكردنی گۆشت، وەك برژاندن بە مەقەڵی و سووركردنەوەی لە تاوەدا دەكرێت بەرهەمهێنانی هەندێك مادەی كیمیایی دیاریكراو زیاد بكات كە ناسراون بەوەی دەبنە هۆی شێرپەنجە، بۆیە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو رێگایانەی خواردن ئامادەكردن بە گەرمی زۆر كە تێیدا راستەوخۆ خۆراكەكە بەر گڕ و رووی گەرم دەكەوێت، وەك ئەگەرێكی  تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دیاری كردووە.

پێنجەم/ خواردنەوەی زۆر گەرم، دەكرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچك.

وشە/ محەمەد شابان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل