كاتێك به‌ناوبانگ بووم و جه‌ماوه‌ری زۆرم بۆ دروست بوو، هاوسه‌ره‌كه‌یشم رێی لێ گرتم
خاتوونه هونه‌رمه‌ندی پارێزگای دهۆك مه‌هاباد ئیبراهیم ناسراو به "مه‌هاباد زاخۆیی"، له ماڵباتێكی كوردپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه له دایك بووه و له منداڵی له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووه، هه‌ر له‌وێ له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا شوو به ره‌مه‌زان زاخۆیی ده‌كات كه برای هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئه‌یاز زاخۆیییه. ئه‌و كه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مه‌ریكا ژیانی كرد، ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و ده‌یه‌وێ وه‌ك ئه‌كته‌ر درێژه به كاری هونه‌ری بدات. "وشه" ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ساز كردووه.
چه‌ند ساڵ له ئه‌مه‌ریكا بووی و له به‌رچی گه‌ڕایته‌وه بۆ كوردستان؟
من 39 ساڵ له ئه‌مه‌ریكا ژیام و ئه‌مه سێ ساڵ و نیوه به یه‌كجاری گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كوردستان، له ماڵباتێكی كوردپهروهرم و باوكم پێشمه‌رگه‌ی ئهیلوول و گوڵانه و چوار جار زیندانی سیاسیی رژێمی پێشووی سه‌دام بووه، برام شه‌هیدی كوردستانه و ماڵباته‌كه‌مان به ته‌واوی خۆیان قوربانی ئه‌م خاكه كردووه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ژیانكردنیش بۆمان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه خۆشتر ده‌بێت, بۆیه حه‌زم كرد بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان و له‌سه‌ر خاكی خۆم بژیم. كاتێك كه چوومه ئه‌مه‌ریكایش نیازم ئه‌وه‌بوو له بواری موزیكدا بخوێنم و دكتۆرا له موزیك به ده‌ست بێنم و بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان و خزمه‌تی میله‌تی خۆم بكه‌م, به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی خوێندن ته‌واو بكه‌م به‌هۆی ئه‌سته‌می ژیان.
كه‌ی ده‌ستت به گۆرانیگوتن كردووه و چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌یه؟
له ساڵی 1981 ده‌ستم پێ كرد و شه‌ش به‌رهه‌مم هه‌یه. ئه‌و كاته من و هاوسه‌رم به‌یه‌كه‌وه كارمان كرد و گۆرانیی دوێتمان هه‌بوو. دوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌رم، به ته‌نیا دوو به‌رهه‌مم تۆمار كرد و تا ئێسته له گۆرانیگوتن به‌رده‌وامم، ئێسته‌یش كار بۆ كلیپكردنی گۆرانییه‌كی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م كه له‌م رۆژانه‌دا كۆتایی دێت.
له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كه زۆر شت له ژن قه‌ده‌غه‌یه، چۆن توانیت بێیته ناو هونه‌ری گۆرانی؟
هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌دا گه‌وره بووم و له سه‌ره‌تادا هاوسه‌رم زۆر پاڵپشتی كردم كه گۆرانی بڵێم، به‌ڵام دواتر كاتێك له كاری خۆم سه‌ركه‌وتنم به ده‌ست هێنا و زوو به‌ناوبانگم په‌یدا كرد و جه‌ماوه‌ری زۆرم بۆ دروست بوو، ئیتر ئه‌ویش رێی لێ گرتم.
خه‌ڵكی دهۆك تا چ ئاستێك گرنگی به گۆرانیبێژی ژن ده‌ده‌ن؟
هه‌ندێك شت هه‌ن له كوردستان كه من حه‌زم لێی نییه نه‌ك ته‌نیا له شاری دهۆك، به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان ئه‌و شته باوه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك ژن ته‌مه‌نی ده‌گاته 30 ساڵی ئیتر رێز و گرنگی نامێنێت و به پیره‌ژن ناوی ده‌به‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئیتر شایانی هیچ شتێك نییه و ناتوانێ پێش بكه‌وێت. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن له نێوان 20 بۆ 30 بێت ئاسایییه، به‌ڵام خوا نه‌كات له 30 ساڵی تێپه‌ڕێت، له‌و كاته‌دا ژن چه‌ند زیره‌ك بێت و بڕوانامه‌ی هه‌رچی هه‌بێت، سه‌یری ته‌مه‌نی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كه‌مێك گه‌وره بێت، قبووڵی ناكه‌ن.
حكوومه‌ت توانیویه‌تی خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بكات؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خزمه‌تكردنی هونه‌رمه‌ندان له كوردستان له ئاستێكی زۆر كه‌مدایه. ئه‌وه سێ ساڵ و نیوه من له كوردستان ده‌ژیم، تا ئێسته له بارودۆخێكی زۆر ناخۆشی ئابووریدا ده‌ژیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاركردن به‌رده‌وامم و كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، دواجاریش له‌سه‌ر حیسابی خۆم كه بڕێك پاره‌م هه‌بوو، گورانییهكم بۆ ریفراندۆم ئاماده كرد و و زۆر پێی دڵخۆش بووم. به‌ڵام گله‌ییم له حكوومه‌ت زۆره.
به‌مدوایییه هاتیته ناو بواری نواندن، ئه‌م ئه‌زموونه‌ت چۆن ده‌بینی؟
یه‌كه‌م بواری هونه‌ر كه حه‌زم لێ بوو، سروود و گۆرانیی نیشتمانی بوو، دواتر حه‌زم له وێنه‌كێشان كرد كه تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم. كاتێك چوومه ئه‌مه‌ریكا، زۆر حه‌زم له كاری نواندن كرد و ناوی خۆیشم بۆ ئه‌كته‌ری نووسی، به‌ڵام دواتر هاوسه‌رم قبووڵی نه‌كرد بچمه ئه‌و بواره، ئیتر چوومه ناو دنیای گۆرانی چونكه ئه‌ویش كاری ئه‌و بوو، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان، ده‌ستم به كاری نواندن كرد.
كۆتا قسه‌ت بۆ ژنی كورد چییه؟
ژنی كورد قسه ناكات و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خۆی قبووڵ ده‌كات كه ئه‌مه دروست نییه، ده‌بێ ژن قسه بكات و بێده‌نگ نه‌بێت و باوه‌ڕ و متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت، مرۆڤ خۆی ئازادی بۆ خۆی دروست ده‌كات نه‌ك كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، من به ژنی كورد ده‌ڵێم تۆ گله‌یی له كه‌س مه‌كه، ده‌بێ تۆ خۆت شته‌كان بۆ خۆت دروست بكه‌ی و ئازادیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه.
وشه/ دێژین سدقی