گەشتكردن لە رۆناڵدینیۆ قەدەغە كراوە

:: AM:10:15:07/11/2018 ‌

دادگایەكی بەڕازیل بڕیارێكی توندی بەرامبەر رۆنالدینیۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتەكەی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكرد بەهۆی كێشە داراییەكانییەوە.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: دادگاكە بڕیاری دا رێگە لە گەشتكردنی رۆنالدینیۆ و براكەی رۆبێرتۆ بگرێ بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆر بەسەریانەوە لەگەڵ سەپاندنی سزایەكی قورس كە 2 ملیۆن دۆلارە بەهۆی دروستكردنی چەند كارگە و پڕۆژەیەکەوە.

دادگا بڕیاری رێگەنەدان بە گەشتكردنی رۆناڵدینیۆ دوای ئەوە دەكرد كە بۆی روون ببووەوە هەژماری بانكی ئەم ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل تەنیا 7 دۆلاری تێدا بووە و بەمەش ناتوانێ ئەم قەرزانە بداتەوە.

رۆناڵدینیۆ /38 ساڵ/ بە یەكێك لە باشترین ئەستێرەكان لە مێژووی تۆپی پێی جیهان دادەنرێ و لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل دووجار جامی مۆندیالی جیهانی بردبووەوە، لەگەل یانەی بەرشەلۆنەش چەندان ناسناوی خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بەدەستهێنابوو.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م