به‌شێكی زۆر له‌و شتانه‌ی ڕۆژانه ده‌یكه‌ینه ناو زبڵدانه‌وه، بۆ خواردن ده‌گونجێن و سوودی گرنگیشیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، كه ڕه‌نگه تا ئێسته دركت پێیان نه‌كردبێت.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز له هه‌واڵێكیدا ناوی چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی خۆراكی هێناوه كه ده‌توانرێت له بری فڕێدان، ژه‌مێكی به‌تامیان لێ دروست بكرێت، كه سوودێكی بێوێنه به جه‌سته بگه‌یه‌نن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن:
_ توێكڵی هێلكه: بڕێكی زۆر كالسیۆمی تێدایه، ده‌توانرێت بكرێته ناو گوڵدانه‌وه تا ڕێ بۆ گه‌شه‌كردنی خۆش بكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بهاڕدرێت و له‌ناو گیراوه‌كانی وه‌ك شه‌ربه‌ت دابنرێت، تامێكی خۆش و سوودێكی زۆرت پێ ده‌به‌خشێت.
_ نانه ورده: ده‌توانیت نانی ماوه كه به نانه ورده ناسراوه، جوان بیهاڕیت و بۆ دروستكردنی كه‌نتاكی یان خه‌ستكردنه‌وه‌ی چێشت به‌كاری بهێنیت، بێگومان پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڕوو بكات.
_ ئێسكی گۆشت: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئێسكی گۆشی ئاژه‌ڵ فڕێ بده‌یت چونكه گۆشتی پێوه نییه، هه‌ڵیگره و ژه‌مێكی به‌له‌زه‌تی لێ دروست بكه، به‌تایبه‌ت بۆ خۆشكردنی تامی شله‌كان وه‌ك نۆكاو به‌كار دێت.
_ توێكڵی لیمۆ: ده‌توانیت لیمۆ به توێكڵه‌كه‌یه‌وه قاش بكه‌یت و بیخۆیت، تامێكی خۆشتری هه‌یه و له‌كاتی كوڵانی مریشكیش به‌كاری بێنیت، بۆنی خۆش ده‌كات.