ئاماری توندوتیژییەكان بۆ سەر ژنان بڵاو كرایەوە

:: PM:12:07:07/11/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی ژنان ئاشكرای دەكات، توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و 32 ژن كوژراون.

 ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی تشرینی دووەم، كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی توندوتیژییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. بەپێی ئامارێك لەماوەی ئەمساڵدا 104 ژن سووتاون و 83 ژن خۆیان سووتاندووە و دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر 80 ژنی تر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان ئاشكرای كردووە، سكاڵاكان زۆر بوونە و 278 سكاڵا هەبووە بۆ حاڵەتەكانی توندوتیژی، كوشتن و دەستدرێژیی سێكسی و سووتاندن.

ئاماژەی بەوەش كردووە ساڵی 2017 لە سەرجەم هەرێمی كوردستان 15 كەس بە تاوانی كوشتنی ژنان گیراون، 30 كەیسی كوشتنیش هەبووە كە هیچ كەسێك لەسەریان نەگیراوە، لە دوو كەیسیشدا دوو كەس ئازاد كراون و دوو كەیسیش نەزانراوە بكوژرانی كێ بوون.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان و ڕێكخراوەكانی داكۆكیكردن لە مافی ژنان، لە مانگی 11دا چەندان چالاكی بەڕێوە دەچێت.



وشە - رامیار جەواد