ناوی راهێنەرێكی نوێ بۆ ریال مەدرید دیاریكراوە

:: PM:12:26:07/11/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تا ئێستا خۆی لەسەر دیاریكردنی راهێنەرێكی نوێ لە شوینی جولین لۆپیتیگی یەكلایی نەكردۆتەوە، یانەكەش ئێستا لەلایەن راهێنەرەكەی تیپی دووەم سانتیاگۆ سۆلارییەوە بەشێوەی كاتی بەڕێوە دەبردرێ.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: هەرچەندە تا ئێستا ناوی چەندان راهێنەری گەورەی ئەوروپا بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید پاڵێوراون، بەڵام ئەمجارە ناوی لیۆناردۆ گاردیمی پورتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی لەسەرووی هەموویانەوەیە.

بەگوێرەی یاساكانی یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید تا رۆژی 24ی ئەم مانگەی لەبەردەمداماوە بۆ دیاریكردنی راهێنەرە نوێیەكەیان.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بە گرینگییەوە كار لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ گاردیم دەكات و پێی وایە ئەم راهێنەرە پورتوگالییە باشترین بژاردە دەبێت بۆ رزگاركردنی دۆخی تیپەكەی.

گاردیم چەند رۆژێك پێش ئێستا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە لە راهێنەرایەتی یانەی مۆناكۆ دوورخرایەوە، بەڵام لە ماوەی راهێنەرایەتی یانەكەدا توانیبووی ناسناوی خولی فڕەنسا بۆ یانەكە بەدەستبێنێ و بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

گاردیم لە ماوەی راهێنەرایەتی یانەكەدا توانیبووی چەندان ئەستێرەی لاو دروست بكات لەوانە كیلیان مباپێ، فابینیۆ، برناردۆ سیلڤا و بنگامین مێندی بەر لەوەی یانەكانیان جێبێڵن.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م