به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرایان كرد، كه توانیویانه كۆتایی به 30 هه‌زار كه‌ڵه‌شێر و مریشك له چه‌ندان ده‌واجنی وڵاته‌كه بهێنێ، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزانی باڵنده له وڵاته‌كه‌یاندا.
به‌رپرسانی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه 21 هه‌زار و 600 كه‌ڵه‌شێریان له ده‌واجنه‌كانی شاره‌دێی زوستی ویلایه‌تی نۆرد ڕاین فستڤاڵیا و نۆ هه‌زار و 500 مراویان له ده‌واجنه‌كانی شاره‌دێی موسیری ویلایه‌تی ساكسۆنیا له ناوبردووه، دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئێچ5ئێن8 له نێو په‌له‌وه‌ره‌كان دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان داوه، كه 540 په‌لوه‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوونه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام تا ئێسته چه‌ند حاڵه‌تێكیان له‌و ژماره‌یه دۆزیوه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش بڕیاریداوه ڕێكاری توند بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له گواستنه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌تایه.
وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان به خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كردووه تا به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده زاڵ بن و ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بگرن و هه‌ڵمه‌تی فره‌وان بۆ له‌ناوبردنی په‌له‌وه‌ره‌كان بكه‌ن.
جێی باسه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندان حاڵه‌تی ئه‌نفله‌وه‌نزانی باڵنده له وڵاتانی ئه‌وروپا تۆماركرا و ئه‌مه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپای ناچاركردووه كه ڕێوشوێنی توند به ئامانجی كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه بكه‌ن.
سه‌رچاوه/سكای نیوز.