وێنە.. بە ڕووداوی هاتوچۆ دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا

:: PM:01:14:07/11/2018 ‌
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕووداوێكی هاتوچۆ، دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و شوفێرێكیش بە سەختی بریندار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دراون بە "وشە" دوو پێشمەرگە لەكاتی گەڕانەوەیان لە دەوام بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

لە زانیارییەكان هاتووە، پێشمەرگەكان بەناوی مەروان خالید سەعید دانیشتووی گوندی دالەرێ لە مەفرەقی سێكانی و هاوكارێكی بەناوی شەمسەدین شیروان محەمەد دانیشتووی گوندی  دووگوندانی دانیشتووی شارۆكەی بەردەرەش، گیانیان لە دەست داوە.

ڕووداوەكە لەسەڕ ڕێی بەردەڕەش بووە و ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەكان لە جۆری ئۆپڵ بووە و لەگەڵ كیایەكی بارهەڵگر بەریەك كەوتوون.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە ساڵی 2018 ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتی بەهۆی ئەو ڕووداوانە گیانیان لە دەست داوە.

هەرێكی كوردستان خاوەنی زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆرە، بەشێكی ڕووداوەكانیش لەلایەن بەرپرسانی هاتوچۆ بەهۆی لێخوڕینی خێرایی زۆر لەلایەن شوفێرانەوە دەگەڕێنرێتەوە.











وشە - رامیار جەواد