دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 دا ئاپی تیك تۆك دروست كرا بوو به یه‌كێك له پڕ به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان له دنیادا كه ئێسته به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست بووه كه ئایا ده‌سته‌واژه‌ی تیك تۆك واته چی؟
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له مانای ده‌سته‌واژه‌ی تیك تۆك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی گوته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئاپی تیك تۆك كه مانای ده‌سته‌واژه‌ی تیك تۆكی روونی كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، "به‌گشتی تیك تۆك چه‌ند مانایه‌كی جیاواز ده‌گرێته‌وه كه سه‌ره‌كیترینیان پێكدێت له خۆشی به‌خشه‌ر، كورته ڤیدیۆ و ڤیدیۆی ناوازه و لاساییكردنه‌وه".
جگه له‌وه‌یش دامه‌زرێنه‌ری تیك تۆك ساڵانه باشترین ڤیدیۆ كۆ ده‌كاته‌وه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوی ده‌كاته‌وه به‌ناوی باشترین ڤیدیۆی تیك تۆك بۆ ئه‌م ساڵ.
تیك تۆك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیسته‌مه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید" ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته.