وێنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه بووه‌ته جێی سه‌رسامی و شۆكی خه‌ڵكی دنیا، ئه‌وه‌یش سه‌یرترین ئاژه‌ڵه له دنیادا كه سه‌ری سه‌گ له جه‌سته‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له سه‌یرترین جۆری ئاژه‌ڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، فۆتۆگرافه‌رێكی ئاژه‌ڵان به‌ناوی "ئه‌ندرێس كه‌ی" ه‌وه له دارستانێك توانی وێنه‌یه‌كی "جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك" بگرێت كه ببێته جێی سه‌رسامی و شۆكی خه‌ڵك له دنیادا.
فۆتۆگرافه‌ره‌كه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه له ژیانی كاركردنیدا ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ئاژه‌ڵێكی له‌م جۆره سه‌یر ببینێت كه له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌م ئاژه‌ڵه خاوه‌نی جه‌سته‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه و سه‌ری سه‌گێكی ڕه‌شیشی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رنجی زانایانی بواری ئاژه‌ڵ و شۆكی زۆر له خه‌ڵك.
ئه‌م گه‌نجه فۆتۆگرافه‌ره ئه‌م وێنه‌یه‌ك له دارستانه‌كانی هێرڤێستمان له ئیكوادۆر گرتووه و دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بووه‌ته جێی شۆكی خه‌ڵك، چونكه ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه یه‌كه‌م جاره ببینرێت كه سه‌ری سه‌گ له جه‌سته‌ی جاڵجاڵۆكه‌دا بێت.