پێست توانایه‌كى هه‌یه كه رۆن به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى لووس و نه‌رم بمێنێته‌وه، كاتێك پێست له ده‌ردانى ئه‌م چه‌ورییه وه‌ستا، پێویست ناكات نیگه‌ران بیت له‌باره‌ى وشكى پێست، هه‌رجۆره پێستێكت هه‌بێت ئه‌وا پێویستى به چه‌ورییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم و بریقه‌دار بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پێویست ناكات ته‌نیا ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌كار بهێنرێت كه بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى دروست كراون، به‌ڵكو له‌رێى زه‌یته سروشتییه‌كانه‌وه پێستت ته‌ندروست بكه.
باشتر وایه ئه‌و زه‌یتانه به‌كار بهێنرێت كه له رووه‌كه به‌رداره‌كانه‌وه ده‌رده‌هێنرێت و باشترین ئه‌و زه‌یتانه‌ش
ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: زه‌یتى گوڵه‌به‌رۆژه، ئه‌گه‌ر زیپكه‌ى پێستت هه‌یه ئه‌وه زه‌یتى گوڵه‌به‌رۆژه به‌كار بهێنه، چونكه تایبه‌تمه‌ندى دژه‌به‌كتریایى هه‌یه، سوودێكى تری ئه‌م زه‌یته ئه‌وه‌یه پێست رووناك ده‌كاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى هه‌یه و چاره‌سه‌رى زیپكه ده‌كات و پێست هێور ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: زه‌یتى ئه‌رگان، ئه‌مه رۆنى رووه‌كێكى ته‌واوه بۆ هه‌موو جۆره پێستێك ده‌بێت. ئه‌گه‌ر جێی برینى زیپكه‌ت هه‌یه ئه‌م زه‌یته به‌كار بهێنه، چونكه ئه‌م زه‌یته بڕێكى زۆر دژه‌ئۆكسیدى تێدایه له‌گه‌ڵ ئۆمیگا6 كه جۆرێكه له ترشى چه‌ورى، ڤیتامین ئى و ئه‌ى تێدایه، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه پێویسته كه گرفتى زیپكه‌یان هه‌یه‌و یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى پێست ده‌دات و رێ له برینداربوون ده‌گرێت.
سێیه‌م: زه‌یتى تۆوى هه‌نار، یه‌كێكى تره له‌و زه‌یتانه‌ى كه بۆ پێست به‌كار ده‌هێنرێت زه‌یتى تۆوى هه‌ناره، پێست ده‌پارێزێت دژى زیانه‌كانى تیشكى خۆر. ئه‌مه پێكهاته‌یه‌كى باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێستیان وشكه، به‌هه‌مانشێوه بۆ هه‌موو جۆرێكى پێست به‌كار ده‌هێنرێت.
چواره‌م: زه‌یتى كونجى، ئه‌گه‌ر پێستت تێكه‌ڵ بوو یان پێستت ووش كبوو، یان پێستت تووشى زیان بوو، ئه‌وا زه‌یتى كونجى به‌كار بهێنه چونكه زۆر به‌سووده بۆ پێست و بڕێكى زۆر ڤیتامین كه‌ى و ئى تێدایه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئۆمێگا 6 و ئۆمێگا 6 كه هه‌ردووكیان ترشى چه‌ورین و حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات.