ئه‌ندازیارانی ته‌لارسازی له چین كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژیان به‌رن بۆ سه‌ر مه‌ریخ و له‌وێ كاره ئه‌ندازیارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن كه ئه‌ویش دروست كردنی خانوو و ته‌لاره له‌سه‌ر مه‌ریخ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ئه‌ندازیارانی چین ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ندازیارانی ته‌لارسازی له چین نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی خانووێكیان نمایش كردووه كه تایبه‌ته به ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ، ئه‌و ئه‌ندازیارانه ده‌یانه‌وێت خانووێك دروست بكه‌ن كه تایبه‌ت بێت به یه‌ك بۆ دوو كه‌س كه بتوانن ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر مه‌ریخ بژین به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئه‌ندازیاره ته‌لاسازانه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان دروست كردووه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌ش پێكدێت له خانووێك بچووك كه مرۆڤ ده‌توانێت له‌ناوی دا بژی له‌سه‌ر مه‌ریخ كه ئه‌مه‌یش واده‌كات هه‌نگاوێكی تر به‌ره‌وپێش بچین بۆ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ.
ئه‌ندازیاره ته‌لاسازه‌كان خانووه‌كه‌یان وا دروست كردووه كه بتوانێت كۆنترۆڵی هه‌وا بكات له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دانی كه‌سه‌كه، جگه له‌وه‌یش فراوانییه‌كه و مه‌وداكه‌ی خانووه‌كه‌ی وا دروست كردووه كه مرۆڤ بتوانێت به‌شێوازێكی ئاسان تێیدا بژی كه 7.8 پێ درێژه و 7.8 پێ فراوانه له‌گه‌ڵ 6.5 پێ به‌رزه.