خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شى ستۆرى نهێنى هاتنه‌وه‌ى دڵنیا قه‌ره‌داغى بۆ كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان، وێنه‌یه‌كی نوێی شارا و دڵنیا قه‌ره‌داغى بڵاو ده‌بێته‌وه به‌پێى ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه دڵنیا میوانى به‌رنامه‌كه‌ى شارایه و چه‌ندان پرسیار و نهێنى خۆیى ده‌دركێنێت.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی : "له‌گه‌ڵ دڵنیاى گوڵم"، ئه‌مه‌یشى وه‌ك كێبڕكێى له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌ڤین لێكدراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى ئه‌م زیاتر و خێراتر میوانى تازه بانگێشت ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.