زوو لەخەوهەڵسان مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە

:: PM:08:56:07/11/2018 ‌

توێژینەوەیەكی بەریتانی ئاشكرای دەكات كە ئەو ئافرەتانەی زوو لە خەو هەڵدەستن بە رێژەی نیوە كەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك هەیە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی شەو ناخەون و درەنگ لە خەو هەڵدەستن. 

توێژینەوەكە دەڵێت، ئەو ئافرەتانەی زوو لە خەو هەڵدەستن بە رێژەی 40-48% كەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبنەوە بە بەراورد بەوانەی شەوانە ناخەون، بۆیە ئەو جۆرە ئافرەتانەی زوو لە خەو هەڵدەستن رێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك بۆ هەر 100 ئافرەت حاڵەتێكە، هەروەها بۆ ئەوانەیشی زیاتر لە 7-8 سەعات دەخەون لە شەوێكدا بۆ هەر سەعاتێك رێژەی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە 20% زیاد دەكات.  

توێژینەوەكە بۆ ئەو مەبەستە سوودی لە زانیارییەكانی 400 هەزار ئافرەت وەرگرتووە لەوانەی زانیاری جینی خۆیان لە بانكی بایۆلۆجی بەریتانیا یان بۆ توێژینەوەكە لە یەكێتی كۆمەڵەكانی شێرپەنجەی مەمك تۆمار كردووە، لە رێگەی پشكنینی 450 نیشانەی بۆماوەیی پێوەست بە خەوەوە وەك كاتی نوستن و بڕی نوستن و مەترسی خەوزڕان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل