كۆمپانیای شۆڤلێت له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له پیكابه به‌هێزه‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م پیكابه زۆر به بۆدییه‌كی پته‌و و گه‌وره و بزووێنه‌رێكی به‌هێز دروست كراوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین پیكاب ده‌كات كه كۆمپانیای شۆڤلێت دروست كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی شۆڤلێت له نوێترین كاری‌دا هه‌ستا به دروست كردنی پیكابێكی زۆر ناوازه و به‌هێز به‌ناوی "Silverado 1500"ه‌وه كه له‌ڕووی ئۆتۆمبێله‌كانی پێشوویه‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌نی بۆدییه‌كی زۆر گه‌وره و هێزێكی یه‌كجار زۆره.
شۆڤلێت زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م پیكابه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م پیكابه بۆدییه‌كی زۆر پته‌و و به‌هێزی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ره‌وه زۆر ناوازه‌یه كه هێزه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 4.3 لیتر له‌گه‌ڵ هێزی 306 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 28 هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت" دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.