په‌نجه ته‌قاندن یه‌كێكه له‌و خووانه‌ی زۆرجار ئه‌نجام ده‌درێت و زۆرجاریش ده‌گوترێت گه‌ر به‌رده‌وام بكرێت ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی جوومگه‌كان، به‌ڵام ئایا ئه‌مه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه سه‌لمێندراوه؟
له ڕاستیدا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك هێشتا نه‌یسه‌لماندووه كه ته‌قاندنی په‌نجه‌كان ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كان، به‌ڵام پێ ده‌چێت كه هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی نه‌رێنی هه‌بێت، پزیشكی ئێسك و جومگه‌كان كیم ستێرنس ده‌ڵێت، " ته‌قاندن و جیڕه‌هه‌ڵساندن له جومگه‌كان ئاساییه و خوویه‌كی باوه".
پزیشكه‌كان ده‌ریان خستووه ته‌قاندنی ئێسكه‌كان جارجاره، نه‌ك به به‌رده‌وامی، له ڕاستیدا هۆكاری هه‌وكردنی جومگه‌كان نییه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ده‌نگه‌كه‌ی كه‌سانی چوارده‌ور بێزار و هه‌راسان بكات، به‌ده‌ر له چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی كه‌م هێشتا له‌سه‌ری نه‌زانراوه، پزیشكی ئێسك مایكڵ بێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ پێوه‌ندییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان ته‌قاندنی په‌نجه‌كان و هه‌وكردنی جومگه‌كاندا نییه یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر".
هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كان خووه‌كه به خراپ ناوزه‌ند ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری لاوه‌كی خراپی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌یه‌ك دۆزیویه‌تییه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نجه‌كانیان به‌به‌رده‌وامی ده‌ته‌قێنن زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه له گرتنی شته‌كاندا لاوازتر بن یان دووچاری هه‌ڵاوسانی ده‌ست ببن.
پزیشكێكی تریش هۆشداری ده‌دات كه ته‌قاندنی جومگه‌كان، به‌تایبه‌ت ته‌قاندنی جوومگه‌كانی "شان، مل و ئه‌ژنۆ" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕۆژانه ده‌شێت سه‌ربكێشێت بۆ ئازار گه‌یاندن یان برینداركردن له ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا.
وشه/ محه‌مه‌د شابان