خانمه شۆخ و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كی نوێى خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوان و قه‌شه‌نگییه‌كه‌ى ئه‌مجاره كه ده‌ركه‌وتووه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كه‌ی شاجوانی سلێمانی له ناوه‌نده هونه‌رى و لاپه‌ڕه هونه‌رییه نافه‌رمییه‌كانى تۆڕه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نازناوێكى نوێیان به "یارجان" به‌خشیووه.
نازناوه نوێیه‌كه‌ى "یارجان"ى شاجوانى فه‌رمى سلێمانى بووه به "شاجوانى بردنى هه‌سته‌كانیان" پیێ به‌خشیووه و و هه‌وادارانى پێیان وایه ئه‌م خانمه ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر و قه‌شه‌نگتر ده‌بێت، له كاتێكدا هۆكارى به‌رده‌وامبوونى له كارى مۆدێل و فاشیۆن به‌رده‌وام "یارجان" ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌هێزى خۆى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه كێكه له‌و كچانه‌ى زۆرترین هێرشى كراوه‌ته سه‌ر تا به پله‌ى شاجوانى سلێمانى گه‌یشت.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوه هونه‌رییه‌كه‌ییارجانه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا، ناوبراو یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانی كاری مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی كات دژایه‌تی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچانی ئه‌و شاره‌وه.