نەخۆشانی شەكرە ڕادەكەن

:: AM:10:15:08/11/2018 ‌
ڕێكخراوی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەمەبەستی تەندروستییەكی باش، ڕاكردنێكی بەكۆمەڵ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی تشرینی دووەم، ڕێكخرای هەولێر بۆ ماڕاسۆن بڵاوی كردووەتەوە، سەنتەری راوێژكاری شەهید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشیی شەكرە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ڕاكردنێكی بە كۆمەڵ لە 14/11/2018 بە بۆنەی رۆژی جیهانی شەكرە.

لە بەشێكی بڵاوكراوەكەدا هاتووە، بەشداربوون بۆ هەمووانە و بۆ هەردوو رەگەز و خاڵی دەست پێكردن لە بەردەم دەرگەی پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان و خاڵی كۆتایی دەرگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان سەر شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمانی كوردستان دەبێت.

ئاماژە دراوە، ماوەی راكردنەكە چوار كیلۆمەتر و نیوە، رۆژی چوارشەم لە 14/11/2018 لە سەعات 10 و 30 خولەكی بەیانی دەست پێ‌ دەكات.

لە كۆتایی بڵاوكراوەكە ئاشكرا كراوە، ناونوسین لە هۆبە وەرزشییەكانی كولێژەكانی زانكۆی سەڵاحەدین و گشت زانكۆكانی تر هەیە، هەروەها لە رێی لاپەرەی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن تۆماركردن هەیە.



وشە - رامیار جەواد