بەنزیما ژمارەیەكی مێژوویی لە ریال مەدرید تۆمار كرد


كەریم بەنزیمای فڕەنسی و هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژوویی نوێی بۆ خۆی لە یانەكەیدا تۆمار كرد.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانای ئەوروپا لە وڵاتی چیك بووە مێوانی یانەی ڤیكتۆریا بلزن و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵی خاوێن لێ بردەوە.

لەو یارییەدا بەنزیما ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و توانی 2 گۆڵ لە خولەكانی 21 و 7 بۆ یانەكەی تۆمار بكات.

تۆڕی (ئۆپتا)ی جیهانی تایبەت بە داتا و لێكۆڵینەوەكان ئاشكرای كرد: بە تۆماركردنی ئەم 2 گۆڵە، بەنزیما ژمارەی گۆڵەكانی بە درێسی یانەی ریال مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا كرد بە 201 گۆڵ.

بەنزیما هەروەها بەم دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا هاوتای ژمارە پێوانەییەكەی تێری هێنری كردەوە و بەیەكەوە بوونە یەكەم یاریزانی فڕەنسی زۆرترین گۆڵ لە خولەكدا تۆمار بكەن.

بەنزیما لە ماوەی یاریكردنیدا لە ریزی یانەی ریال مەدرید تا ئێستا 131 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا تۆمار كردووە لەگەڵ 46 گۆڵ لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و 17 گۆڵ لە جامی شای ئیسپانیا و چەند گۆڵێك لە جامی جیهانی یانەكان و 2 گۆڵ لە جامی سوپەری ئیسپانیا و گۆڵێكیش لە جامی سوپەری ئەوروپا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:10:26:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌