وەزارەتی دارایی باجی بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی هاوردە سەپاند

:: AM:10:27:08/11/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێكی بۆ دەروازە نێودەوڵەتییەكان، بڕیاری زیادكردنی ڕێژەی باج بۆ چەند كەلوپەلێكی هاوردە دەردەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی تشرینی دووەم، كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە، ئاگەداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و پیشەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەینەوە باج زیاد دەبێت.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی ڕەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ ( چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا.

ئاشكرا كراوە، چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە ڕێژەی (15%) لە بەهای پێناسە ڕەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە ڕێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی ڕەسمی زیادە لێ وەردەگیرێت.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە، لە 2018/11/16 ئەو بڕیارانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.



وشە - رامیار جەواد