لە وەرزی بارانی ئەمساڵ هیران زۆرترین بارانی لێ باریوە

:: AM:10:51:08/11/2018 ‌

لە 24 سەعاتی رابردوو زۆرترین باران لە ئامێدی باریوە كە بڕەكەی 7.6 ملم بووە و كۆی بارانی ئەمساڵ لەم شارۆكەیەی گەیاندە 126 ملم. بەڵام بە گشتی لەمساڵدا زۆرترین باران لە هیران باریوە و بڕەكەی گەیشتووەتە 187 ملم.

لە دوای ئامێدی، زۆرترین باران لە كانی ماسی باریوە بە 6.6 ملم و لەدوای ئەویش سلێمانی دێت بە 6.3 ملم كۆی گشتی بارانی ئەمساڵ لە سلێمانی گەیشتووەتە 115 ملم.

لە هەولێر كۆی گشتی بارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 77 ملم و لە پیرمامیش 110 ملم باریوە. لە 24 سەعاتی رابردوو لەم دوو شوێنە بڕێكی كەم باران بەراورد بە شوێنەكانی تر باریوە.

لە ئاستی پارێزگای هەولێر زۆرترین باران لە هیران باریوە كە بڕەكەی بریتی بووە لە 187 ملم و لە 24 سەعاتی رابردوو هیچ بارانێك لە هیران نەباریوە.

لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران لە سەركەپكان باریوە كە بڕەكەی بریتییە لە 130 ملم و لە 24 سەعاتی رابردووش نزیكەی دوو ملم لەو ناوچەیە باریوە.

لە ئاستی پارێزگای كەركووك و گەرمیان زۆرترین باران لە كفری باریوە و كۆی بارانی ئەمساڵی گەیشتووەتە نزیكەی 99 ملم.

لە پارێزگای هەڵەبجەش زۆرترین باران لە پێنجوێن باریوە كە بڕەكەی بریتی بووە لە 162 ملم.



وشە - سلێمان تاشان