ئاگەدارییەك لە بارەگای سەرۆك بارزانییەوە

بارەگای سەرۆك مەسعوود بارزانی ئاگەدارییەكی بڵاو كردووەتەوە لەسەر دروستبوونی لاپەڕِەیەكی ساختە بەناوی ئەو كە هیچ پێوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی تشرینی دووەم، لە ئاگەدارییەكی بارەگای سەرۆك مەسعوود بارزانیدا هاتووە، سەرنجتان رادەكێشین كە پەیجێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەناوی (Masoud Barzani) هەیە، هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە كە ئەو پەیجە هیچ پێوەندییەكی بە جەنابی سەرۆكەوە نییە.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە كە ئێستە سەرۆك بارزانی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە پەیجی تایبەت بە خۆی نییە.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئاگەدارییەكە لە كاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە پەیجێك بەو ناوە كراوەتەوە بانگەشە دەكات بەناوی سەرۆك بارزانییەوە.

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئێستە لە سەرانسەری دنیا بووەتە ناوەندێكی گرنگی میدیایی و سوودیان لێ دەبینرێت، لە هەمان كاتدا بۆ بەكارهێنانی كەسایەتییە جیهانییەكانیش بۆ بەرژەوەندی كەسانێك بەكار دەهێنرێت.



وشە - رامیار جەواد


AM:11:45:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 2797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌