بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بارانبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و تا شەش ڕۆژی تر هیچ بارانێك نابارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، شەپۆلی بارانبارین كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
كەشناسی ئاشكرای كردووە، پێشبینی بارانبارین جگە لە ئەمڕۆ تا ڕێكەوتی 14 ی مانگ نییە و لەم ماوەیە ئاسمانی هەرێمی كوردستان زۆربەی كاتەكان نیمچە هەور دەبێت.
ئەو ئاگەدارییەی كەشناسی لە كاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و تا ئەمڕۆیش بەردەوامی هەبوو كە بەو هۆیەوە ڕێژەیەكی زۆر باران باری و لە بەشێك لە شوێنەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەی دا و جووتیاران دەتوانن گەنم و جۆ بچێنن.
ساڵێ ڕابردوو بە بەراورد بەمساڵ ڕێژەی بارانبارین پێنج ملیم بوو، ئەوە لە كاتێكدایە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەندێك شوێن نزیك بووەتەوە لە 200 ملیم باران.