وێنە..لە سلێمانی فێستیڤاڵی هەنگوین بەڕێوە دەچێت

:: PM:12:19:08/11/2018 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم لە پاركی ئازادیی شاری سلێمانی، بە بەشداری سەدان هەنگەوانی پارێزگاكە فێستیڤاڵی هەنگوین دەستی پێ كرد.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەم بە "وشە"ی ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تا 10ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. لەو فێستیڤاڵەدا باشترین و زۆرترین هەنگوین خراوەتەڕوو.

ئەو گوتی، فێستیڤاڵەكە لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانان بەڕێوە دەچێت و ساڵانی ڕابردووش ساز كراوە. لەوێ جۆرەكانی هەنگوین كە ڕەش و سپی و زەرد لەخۆ دەگرن خراوەتەڕوو و تایبەتە بە هەنگەوانانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەزار هەنگەوان هەن و ساڵانەش لە نێوان 70 بۆ 100 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی













وشە - سلێمان تاشان