دوی ئه‌وه‌ی به‌مدواییه دۆڵاند تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی، گۆرانیی هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی به‌كار هێناوه، یه‌ك له گۆرانیبێژانه‌یش ریهانایه كه لێی هاتووه‌ته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ریهانا نامه‌یه‌كی ره‌سمیی بۆ كۆشكی سپی ناردووه و داوای له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ كردووه، ئه‌و رازی نییه گۆرانییه‌كانی له كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كاندا به‌كار بهێنرێن.
نامه‌كه دوای ئه‌وه هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی، تره‌مپ گۆرانییه زۆر ناوداره‌كه‌ی ئه‌و خاتوونه‌ی به‌كار هێناوه به‌ناوی "تكا ده‌كه‌م موزیك رابوه‌ستێنن". بۆیه ریهانا و تیمه‌كه‌ی نامه‌كه‌یان بۆ كۆشكی سپی ناردووه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپیان به هه‌ڵه ناو بردووه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگامان لێیه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆڵاند تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كانیدا گۆرانیی "تكا ده‌كه‌م موزیك رابووه‌ستێنن"ی به‌كار هێناوه بێ ئه‌وه‌ی بزانی ریهانای گۆرانیبێژ به‌و به‌كارهێنانه رازییه یان نا، له‌كاتێكدا ریهانا رێی به تره‌مپ نه‌داوه ئه‌و كاره بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی كراوه هه‌ڵه‌یه".
ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووه، ریهانای گۆرانیبێژ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌مدواییه له ئه‌مه‌ریكا هاته ئه‌نجام، ده‌نگی به حزبی دیموكراته‌كان داوه.
خاتوونه گۆرانبێژ ریهانا كه ناوی ته‌واوی "رۆبن ریانا فینتی"یه و له ساڵی 1988 له دایك بووه. به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژ، نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه. په‌روه‌رده هونه‌رییه‌كه‌ی بۆ گۆرانی له ئه‌مه‌ریكا بووه بۆیه به هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكا دێته ژمار. خاوه‌نی هه‌شت ئه‌لبوومی گۆرانییه و ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانیی وه‌رگرتووه، به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا له بواری گۆرانی و موزیك ده‌ناسرێته‌وه.