به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان، كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كانی پارێزگای دهۆك به هاوكاری لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار، هه‌ستا به دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی به‌سه‌ر زیندانییانی سیاسی له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م "كامل زێوه‌یی" سه‌رۆكی كۆمكاری زیندانییانی سیاسی له پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند: 158 پارچه زه‌وی دابه‌ش كران و دابه‌شكردنه‌كه‌ش له رێی تیروپشك بووه بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م له هیچ كه‌سێك نه‌كرێت، هه‌روه‌ها له داهاتوودا پارچه زه‌ویی تر به‌سه‌ر زیندانییانی سیاسی تر دابه‌ش ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له نزیك سێمێل، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان به‌پێی توانا پارچه زه‌وی وه‌ربگرن.
تیروپشكی دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی به ئاماده‌بوونی هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان و قایمقامی شارۆكه‌ی زاخۆ و چه‌ندان كه‌سایه‌تی له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی زاخۆ به‌ڕێوه چوو، ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ش پارچه زه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌كانی خراب بابك، تلكه‌به‌ر، سه‌لكا له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ وه‌رگرت.
به‌شی هه‌ر زۆری ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ش ئه‌و كه‌سانه بوون كه ماوه‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه‌ی ئه‌بو غرێبی عێراقی گیرابوون، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاری تاهه‌تایی و سێداره‌دانیان بو ده‌رچووبوو.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری