سەربەست ئاكرەیی بەڕێوەبەری شارەدیێ كانی ماسی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر سنووری نێوان باكوری كوردستان و دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارەدێی كانی ماسی لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بەفر باریوە.
ئەو روونی كردەوە لە ئەنجامی هاتنی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لە ناوچەكە كردووە، ئێستە پلەكانی گەرما بو خوار چوار پلەی سیلێزی دابەزیون.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە حكوومییە ئەمساڵ لە سنووری شارۆكەی ئامێدی و كانی ماسی بەشە نەوت بەسەر هەموو خێزانەكان دابەش كراون.
شارۆكەی ئامێدی لە شەش شارەدێ و سەرووی 300 گوند پێكدێت، ساڵانە لەو ناوچەیە بەفرێكی زۆر دەبارێت و وەرزی سەرما زوو دەست پێ دەكات و تا درەنگانی بەهار درێژە دەكێشێت.
ئامێدی، نەوزاد هلوری