یه‌كه‌م: رێ له شێرپه‌نجه ده‌گرێت، گازۆ جۆرێك فلاڤۆنۆڵ تێدایه كه رێ له گه‌شه‌ى خانه تووشبووه‌كانى شێرپه‌نجه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها بڕێكى زۆر مسى تێدایه كه یارمه‌تى لابردنى ره‌گه ئازاده‌كان ده‌دات.
دووه‌م: ته‌ندروستى ئێسك باشتر ده‌كات، گازۆ یارمه‌تى به‌هێزبوونى ئێسكه‌كان ده‌دات، چونكه برێكى زۆر مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆمى تێدایه كه دوو سه‌رچاوه‌ى باشن بۆ به‌هێزبوونى ئێسك.
سێیه‌م: یارمه‌تى دابه‌زینى كێشى له‌ش ده‌دات، هه‌رچه‌نده گازۆ بڕێكى زۆر چه‌ورى تێدایه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ورییه جۆرێكى باشه بۆ له‌ش. به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان خواردنى گازۆ به‌لایه‌نى كه‌م هه‌فته‌ى دووجار یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌دات، بڕێكى زۆر ریشاڵى تێدایه و رێ له قه‌بزى ده‌گرێت و بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى به له‌ش ده‌دات.
چواره‌م: ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات، گازۆ ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات به‌هۆى ئه‌و ترشه‌ى كه تێیدایه كه هه‌مانشێوه‌ى ئه‌و ترشه‌یه له زه‌یتى زه‌یتووندا هه‌یه. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه كراوه، خواردنى گازۆ توانای كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى سیانى هه‌یه كه جۆرێكه له چه‌ورى زیانبه‌خش و هۆكاره بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، هه‌روه‌ها گازۆ كۆڵیسترۆڵى ئازاد و دژه ئۆكسیدى تێدایه كه یارمه‌تى رێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن ده‌دات.
پێنجه‌م: رێ له به‌ردى زراو ده‌گرێت، خواردنى نیو كووپ گازۆ له هه‌فته‌یه‌كدا به‌تایبه‌تى بۆ ژنان مه‌ترسى ده‌ركه‌وتنى به‌ردى زراو به‌رێژه‌ى %25 كه‌م ده‌كاته‌وه. یان خواردنى كه‌ره‌ى گازۆ له ژه‌مى نیوه‌ڕواندا به‌هه‌مانشێوه ته‌ندروستى زراو باشتر ده‌كات و له نه‌خۆشى ده‌یپارێزێت.