زۆر رێگا هه‌یه بۆ باشتر كردنى پێست پارێزگاریكردن له پێست، به‌ڵام باشتر وایه رێگایى سرووشتى به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى بۆ دروستكردنى ئه‌و ماسكانه‌ى بۆ پێست گرنگن، ماسكه سرووشتیه‌كان زۆر كات دروست ده‌كرێـت بۆ شێداركردنه‌وه‌ى پێست و روناكردنه‌وه‌ى و پارێزگاریكردن له پێست دژى زیپكه و چرچ بوون.
به‌كارهێنانى ماست یه‌كێكه له‌و رێگا به‌سوودانه‌ى كه بۆ پێست گرنگه به‌كاربهێنرێت چونكه ماست برێكى زۆر پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه له‌گه‌ڵ به‌كتریایى سوود به‌خش، ماست برێكى زۆر پرۆبایۆتیكى تێدایه، ئه‌م پرۆبایۆتیكانه به‌كتریایى سووده به‌خشن كه گه‌ده‌و كۆئه‌ندامى هه‌رس پاك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌كارهێنانى ماست بۆ پێست واده‌كات گه‌نجتر ده‌ربكه‌ویت و ئه‌و به‌كتریایانه‌ى كه تێیدایه رێگه له ژه‌هراوى بوون و هه‌وكردنى پێست ده‌ێگرێت، یارمه‌تى هاوسه‌نگى له‌ش ده‌دات به‌هه‌مانشێوه هاوسه‌نگى پێست ده‌پارێزێت.
یه‌كه‌م: ماست ترشى لاكتیكى تێدایه، هه‌مومان ده‌زانیت خواردنى ماست سوودێكى زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و به‌هه‌مانشێوه به‌كارهێنانى به‌شێوه‌ى ماسك چه‌ندان سوودى گرنگ ده‌گه‌یه‌نێت به‌پێستى ده‌مووچاو. نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تى دره‌وشانه‌وه‌ى پێست ده‌دات به‌ڵكو واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى ده‌ربكه‌ویت و رێگه له چرچى ده‌گرێت وسووتانه‌وه به‌هۆى تیشكى خۆره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ته‌ندروستى پێست باشتر ده‌كات.
دووه‌م: ماست توانایى شێدارككردنه‌وه‌ى پێستى هه‌یه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت پێستت به‌شێدارى بمێنێته‌وه وه‌وا پێویسته هه‌فته‌ى سێ جار ماست به‌شێوه‌ى ماسكێكى سرووشتى بۆ پێست به‌كاربهێنرێت به‌م شێوه‌یه پێیت نه‌رم ده‌كاته‌وه و رێگه له چرچ بوون ده‌گرێت.
به‌م هه‌نگاوانه سود له به‌كارهێنانى ماست وه‌رگره بۆ پێستت:
هه‌نگاوى یه‌كه‌م: بێگومان پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر ماسكێك بۆ پێست به‌كاربهێنیت پێویسته ده‌موچاوت بشۆیت به‌تایبه‌تى به‌ئاوى گه‌رم، چونكه توانایى له‌ناوبردنى به‌كتریایى هه‌یه و كونیله‌كانى پێست ده‌كاته‌وه.
هه‌نگاوى دووه‌م: دوایى شۆردنى پێستت به‌ئاوى گه‌رم و سابوون ماسته‌كه به‌كاربهێنه بۆ پێستت دڵنیا ببه‌وه له‌وه‌ى به‌یه‌كسانى به‌پێستدا بڵاو ببێته‌وه.
هه‌نگاوى سێیه‌م: دوایى ئه‌وى بۆ پێستت به‌كارت هێنا بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه هه‌تا به‌ته‌واوى وشك ده‌بێته‌وه و ره‌ق ده‌بێت.
هه‌نگاوى چواره‌م: دوایى ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه دیاریمان كرد به ئاو بیشۆ و باشتر وایه ئاوى گه‌رم به‌كاربهێنرێت بۆ شۆردنى بۆ ئه‌وه‌ى كونیله‌كان بكرێنه‌وه و ته‌نۆلچكه‌ى ماسته‌كه له كونیلكاندا نه‌مێننه‌وه، دواتر راسته‌وخۆ ئاوى سارد به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ى كونیله‌كانى پێست كرژ ببنه‌وه و تووشى هه‌وكردن نه‌بن.