كۆمپانیای سامسۆنگ توانی له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێك دروست بكات كه شاشه‌كه‌ی چه‌ماوه‌ی هه‌یه و به دووه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت كه بتوانێت ئه‌م جۆره مۆبایله دروست بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ ئه‌مرۆ پێنجشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر، نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكی شاشه چه‌ماوه‌یه.
سامسۆنگ به‌رهه‌مه‌كه‌ی له كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا نمایش كرد و به‌نیازه ئه‌م به‌رهه‌مه به دنیادا بڵاو بكاته‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌ڵام تا ئێسته نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله شاشه‌كه‌ی 7.30 ئینجه و توانای چه‌مانده‌وه‌ی هه‌یه بۆ دووقه‌د به‌بێ ئه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی بشكێت، هه‌روه‌ها به‌بێ چه‌ماندنه‌وه وه‌ك تابلێت وایه و كه ده‌شی چه‌مێنییه‌وه ده‌بێته‌وه مۆبایلێكی ئاسایی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.