به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى كه شارى سلێمانى گرتووه‌ته‌وه، له ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كانى ئه‌و شاره لافاو دروست بووه و شاره‌وانیش ده‌ڵێت، مه‌نهۆڵه‌كان گیراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، شه‌پۆلێكى به لێزمه‌ى باران له شارى سلێمانى ده‌ستى پێ كرد و له ناو كۆڵان و بازاڕه‌كان ئاوێكى زۆر كۆبووه‌ته و گرفتى بۆ هاووڵاتییان و كاسبكاران دروست كرد.
توانا كه‌مال سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ناو بازاڕ و شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى مه‌نهۆڵه‌كان به‌هۆى خۆڵ و پاشماوه‌وه گیراون و ئاو ڕاناكێشن، بۆیه له كاتى باران گرفتى كۆبوونه‌وه‌ى ئاو دروست ده‌بێت.
زیاتر گوتى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌موو شه‌قام و ناو بازاڕ و شوێنه‌كان بوون به قیر و كۆنكرێت كاتێك باران ده‌بارێت ئاو كۆ ده‌بێته‌وه كێشه دروست ده‌كات، بۆیه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م ساڵ یه‌كه‌م لافاوه به‌و شێوه زۆره له سلێمانى دروست ببێت و ساڵى ڕابردوو به‌هۆى لافاوه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر چه‌ندان گه‌ڕه‌كى شاره‌كه كه‌وت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى