ته‌حسین نامیق لێپرسراوى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى راى گه‌یاند، له كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى كار بۆ هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى ده‌كرێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێسته هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كراوه.
ته‌حسین نامیق له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى"
بغداد الیوم" ى عێراقى ئاشكراى ده‌كات به‌منزیكانه یه‌كێتى كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ده‌به‌ستێت. ئه‌و ده‌ڵێ كۆنگره‌كه به‌هۆى رووداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر دوواكه‌وتووه.
له لێدوانه‌كه‌ى ته‌حسین نامیق لێپرسراوى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى باس له‌وه‌ش ده‌كات هیچ ناكۆكییه‌ك له باره‌ى دانانى سكرتێرى گشتى له‌ناو یه‌كێتى نییه، ته‌حسین ده‌ڵێ" یه‌كێتى بڕیارى داوه كۆنگره‌ى چواره‌م به‌منزیكانه بكات و هیچ ناكۆكییه‌ك له به‌ڕێوه‌بردنى پۆسته‌كان نییه، هه‌روه‌ها ناكۆكیش نییه كێ سكرتێرى گشتى ده‌بێت؟".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته كه‌سێكى دیاركراو بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى و پۆسته‌كانى تر نییه، بژارده‌كه بۆ ئه‌ندامان جێده‌هێڵدرێت ئاخۆ ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسى حزبه‌كه‌یان چى بێت.
پۆستى سكرتێرى گشتى به‌رزترین پۆستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه، به‌درێژایى ئه‌و حزبه پۆسته‌كه له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڕێوه‌براوه، هه‌رچه‌نده به‌ر له مردنیشى به‌چه‌ندان ساڵ به هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌ى نه‌یتوانیووه پۆسته‌كه‌ى به‌ڕیوه‌به‌رێت، به‌ڵام مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه تا ئێسته باسى له دانانى شوێنگره‌وه‌ى تاڵه‌بانى نه‌كردووه و بنه‌ماڵه‌كه‌یشى ئێسته ده‌ستیان به‌سه‌ره ته‌واوى حزبه‌كه‌دا گرتووه.